انتقل إلى المحتوى
العودة إلى الكتب
جەنگاوەرەکان پیشەیان مردنە

المؤلفئالان پەری

‏1,800 د.ع.‏الشعر
الصفحات
113
سنة النشر
2019
اللغة
الكردية (السورانية)
متوفر بصيغة
كتاب إلكترونياقرأه في التطبيق
شراء لمرة واحدة

‏1,800 د.ع.‏

حمّل التطبيق للشراء

سجّل الدخول بالحساب نفسه لتجده في مكتبتك.

اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.

جەنگاوەرەکان پیشەیان مردنە

عن هذا الكتاب

ئالان پەری دەنگێکە زۆربەمان دەقەکانیمان خوێندووه‌تەوە. یەکێکە لەو شاعیرانەی کە گوێ بۆ دەنگی خۆی ڕاده‌دێرێت. بە زمانێکی جودا و سوریالیئامێز کێش و سەروا لەدوای خۆیه‌وه‌ وەکوو دوو نەیار بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە نێو ڕیتم و وێنەی نوێوە. ئەم دەنگە لە خڵتەکانی شیعری کوردی خۆی پاک کردووه‌تەوە. لەبەر سێبەری دەنگی کەسدا دەقەکانی نانووسێتەوە، بەڵکوو وەکوو هەموو شاعیرێکی ساغڵەم گوێ لە ناخی خۆی (هەواری ڕاستەقینەی وێنەکان) ده‌گرێت. دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر کاغەزە سپییە هیچ-لەسەرنەنووسراوەکان: "منیش لەگەڵ داگیرساندنی گڵۆپە تاریکەکانی شاردا، بچووک بچووک گەڕامەوه‌ ماڵە کاغەزییەکەی خۆم..." شیعر لە تێگەیشتنە هەرەقووڵەکەیدا هەروەک ئەدۆنیسیش گوتوويه‌تى، "یادەوەری"ـيه‌. یادەوەرییەکە پێوەست نییە بە ڕابوردوویەکی دیاریکراوەوە، بەڵکوو پێوەستە بە ڕابوردوویەکی ئافرێنراوەوە، بۆیە بێباکانە پێمان دەڵێت: "یەکەم هەنگاوی نا بەرەو تونێلە سڕبووەکەی بیرەوەری." لەنێو ئەم دەنگانەدا هەست بە فەزایەکی ئازاد دەکەین، ئەو ئازادییەی کە پێویستە وەک پێویستيی هەوا بۆ پەپوولە، پێویستيی هەوا بۆ ئاو، پێویستيی هەوا بۆ سینە. - ئەحمەدی مەلا

تفاصيل الكتاب

ISBN
9788793854000
الناشروەشانی نووسیار

التقييمات

لا توجد تقييمات بعد

اكتب تقييمك في تطبيق iWane.

السعر‏1,800 د.ع.‏
حمّل التطبيق للشراء