
المؤلفدلاوەر قەرەداغی
- الصفحات
- 132
- سنة النشر
- 1997
- اللغة
- الكردية (السورانية)
3,500 د.ع.
اقرأ هذا الكتاب الرقمي في تطبيق iWane على iOS وأندرويد.
تەیرەکانی ئیسماعیل
عن هذا الكتاب
ئەو جیهانەی هەموو ژیان لە سیاسەتدا دەدۆزێتەوە، جیهانێکە ناتوانێ مانای شەهیدبوون لە مانای مردن، ئازادیی لە کۆیلەیی، ژیان لە مەرگ، جوانیی لە دزێویی جیا بکاتەوە. دۆخێک کە دەبوو بە خێرایی لە لایەن نەوەی تازەوە وەڵام بدرێتەوە. دەبوو ژیان، مرۆڤ، سروشت، بەهای ڕاستەقینەوەی خۆیان وەربگرنەوە و تەنها وەک کەرەستەیەکی سیاسەت تەماشا نەکرێن. بۆ ئەمەش نەوەی تازە هەر لە سەرەتاوە ناچار بوو زمانێکی جیاواز بدۆزێتەوە کە دوور بێت لەو زمانە ڕاستەوخۆ و مەبەستگەر و دەربڕەی ڕوانگەییەکان بەرهەمیان هێنابوو. (دلاوەر قەرەداغی) یەکێک بوو لەو کەسانەی لە کۆتایی (هەشتاکان) دا و ئەو زمانەی بە جیددی تاقیکردەوە. دلاوەر سەرەتاکانی بە هێمنی و کەمێک بە شەرمەوە دەستپێکرد، تا دواجار لر (نەوەدەکان) دا بوو بە دەنگێکی جیددی و ئاشکرا. * ڕێبین هەردی